سه‌رۆک براک ئۆباما کۆماریـیه‌کانی کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا به‌وه گوناهبار ده‌کات که ڕێ له بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌گرن.
له میانه‌ی وتاره ڕادیۆیی‌یه هه‌فتانه‌یی‌یه‌که‌یدا سه‌رۆک ئۆباما ڕه‌خنه‌ی له کۆماریـیه‌کان گرت به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاکتیکی هه‌نگاوه‌کانی جێبه‌جێکردنیان گرتۆته‌به‌ر تا ڕێـگه له ده‌نگدانی کۆنگرس بگرن له‌سه‌ر کۆمه‌کردنی به په‌له‌ی بێکاران و ڕێ‌وشـوێنی تری ئابوری.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت درێژکردنه‌وه‌ی سـووده‌کانی بیمه بۆ خه‌ڵـکی بێکار یه‌کێـکه له ڕێـگه گرنگه‌کان بۆ باری ئابوری، به‌ڵام هه‌ندێـک له ڕێبه‌رانی کۆماری ده‌ڵێن ئه‌و جۆره کۆمه‌کردنه هانی خه‌ڵـک ده‌دات تا به شوێن کاردا نه‌گه‌ڕێن.
سیناتۆر پات ڕۆبه‌رتسی کۆماری وتاری هه‌فتانه‌ی کۆماریـیه‌کانی پـێشکه‌ش کردووه و تیایدا ڕه‌خنه‌ی له سه‌رۆک ئۆباما گرتووه بۆ ده‌سـتنیشـانکردنی کارگێڕی سه‌ره‌کی وه‌ک سه‌رۆکی ده‌زگا خزمه‌تگوزاریـیه‌کانی ته‌ندروسـتی له ده‌مێـکدا که کونگرس له پـشـوودا بووه.