به‌پـێی ڕاپـرسیـیه‌کی گشـتی که له لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی واشنتن پـۆست و که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ABC News بڵاوکراوه‌ته‌وه، زۆربه‌ی ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان پـشـتیوانی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆک باراک ئۆباما ده‌که‌ن و به تایبه‌تی له مه‌سه‌له‌ی به‌کارهێنانی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان و سـتراتیژیـیه‌تی شه‌ڕ له ئه‌فغانسـتاندا.
ئه‌نجامی ڕاپـرسیـیه‌که نیشـانی داوه که‌وا به لایه‌نی که‌م 83% ی ئه‌و که‌سـانه‌ی ڕایان وه‌رگیراوه گوتوویانه ئه‌وان پـشـتوانی له سه‌رۆک ئۆباما ده‌که‌ن له به‌کارهێنانی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان له شه‌ڕی دژه تێرۆردا. هه‌روه‌ها 78% گوتوویانه پـشـتیوانی له سـتراتیژیـیه‌تی کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتاندا ده‌که‌ن ئه‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما دایناوه و کۆماریـیه‌کان ڕه‌خنه‌یان لێـگرتووه، به تایبه‌تی مت ڕامنی.
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تێرۆرزم 56% ی ئه‌وانه‌ی به‌شداریـیان کردووه گوتوویانه بڕوایان به باراک ئۆبامایه به‌و کاره هه‌ڵبسێت، به‌ڵام ته‌نها 36% ی به‌شـداربووان گوتوویانه مت ڕامنی بۆ ئه‌و کاره باشـتره.
هه‌روه‌ها ڕاپـرسیـیه‌که نیشـانی داوه سه‌رۆک ئۆباما جه‌ماوه‌رێتی بۆ 50% به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌کی به‌رزه به به‌راورد به سـاڵی ڕابردوو. ده‌ڵێن هۆی ئه‌م زیادبوونه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دابه‌زینی ڕێژه‌ی بێ کاری له وڵاته‌که‌دا.