به بۆنه‌ی 70 هه‌مین سـاڵیادی دامه‌زراندنی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما په‌یامێـکی پـێرۆزبایی ئاڕاسته‌ی هه‌موو کارمه‌ندانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن.
سه‌رۆک ئۆباما له په‌یامه‌که‌یدا گوتی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژیـیه‌وه که له میانه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا دامه‌زراوه، بووه‌ته ده‌نگی ئازادی. گوتیشی کارمه‌ندانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا پـێش هه‌موو که‌سێـک کاریان بۆ دروسـتکردنی په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌مه‌ریکا و جیهاندا کردووه، وه وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌مه‌ریکایان نیشـانداوه.
سه‌رۆک ئۆباما هه‌روه‌ها گوتی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌رامبه‌ر سانسۆری حکومه‌تانی بیانی بووه‌ته سه‌رچاویه‌ک بۆ هه‌واڵی ڕاست و دورست. گوتیشی هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕژێمانه‌ش وه‌سـتاوه که مافه گشـتیـیه‌کان ڕه‌تده‌که‌نه‌وه. گوتی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له پاڵ دیموکراسی و ئازادیـیه.
پاشـان سه‌رۆک ئۆباما گوتی هه‌ندێـک جار کاره‌که‌تان مه‌ترسی گه‌وره‌ی به دواوه‌یه، وه ئه‌مڕۆ ئێمه هه‌روه‌ها یادی ئه‌و که‌سـانه‌ی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاش ده‌که‌ینه‌وه که ژیانی خۆیان له پـێناوی ئه‌رکه‌که‌یاندا به‌خشی. گوتیشی بێ گومان ڕه‌نگه که‌س و لایه‌ن هه‌بن هه‌وڵ بده‌ن ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کپ بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه نه‌یانتوانیوه گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌مان ڕابگرن.
سه‌رۆک ئۆباما هه‌روه‌ها گوتی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له پاڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا وه‌سـتاوه که خوازیاری دیموکراسین و له ژێر سته‌مدا ده‌ژین.
له کۆتایـیدا سه‌رۆک ئۆباما سوپاسی کارمه‌ندانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای کرد و گوتی به ناوی گه‌لی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌و ملیۆنان که‌سه‌ی سه‌رانسه‌ری جیهان که هیوا و هێز له ئێوه‌وه په‌یدا ده‌که‌ن سوپاسـتان ده‌که‌م.