سه‌رۆك باراك ئۆباما په‌یامی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی ڕه‌مه‌زانی ئاراسته‌ی هه‌موو موسڵمانان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا کرد که پیرۆزترین مانگه له رۆژنامه‌ی ئیسلامی‌دا.
له به‌یاننامه‌که‌یدا له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رۆك گوتی ڕه‌مه‌زان کاتی کاردانه‌وه‌ی قوڵ و خۆبه‌ختکردنه و هه‌روه‌ها خێزانه‌کان و کۆمه‌ڵگاکان بۆ نوێژ و نزا و ئیفتار کۆده‌کاته‌وه.
به‌ڕێز ئۆباما ئومێدی مانگێکی پیرۆزی بۆ موسڵمانان خواست و گوتی به‌ره‌وپێش ده‌ڕوانێت بۆ میوانداری خوانێکی ئیفتار له کۆشکی سپی‌دا.
سه‌رۆك ئۆباما گوتیشی ڕه‌مه‌زان هه‌روه‌ها بێرخستنه‌وه‌یه به گرنگی ده‌ستڕاگه‌یشتن به که‌سانی که‌مده‌رامه‌ت. و ئاماژه‌ی دا به ژماره دڵته‌زێنه‌کانی گیانیان له‌ده‌ستدان و دیمه‌نی خێزان و منداڵان له سۆماڵ و قۆچی ئه‌فه‌ریکا که ئازار ده‌چێژن بۆ مانه‌وه‌یان له ژیان. و داوای له وڵاتان و خه‌ڵکی کرد پـشتیوانی هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری بده‌ن بۆ به‌هانا چوونی هه‌ره خراپترین کاره‌ساتدا.
جێی باسه ڕه‌مه‌زان نۆهه‌مین مانگی رۆژنامه‌ی ئیسلامییه و ده‌ستپێکردنی ئه‌و مانگه له ڕێی بینینی مانگی نوێ دیاری ده‌کرێت.
ڕه‌مه‌زان یادی ئه‌و ده‌مه ده‌کاته‌وه که زیا له هه‌زار و چوار سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر قور‌رئانی پیر‌وز به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د هاتووه‌ته خوارێ.
له میانه‌ی ڕه‌مه‌زاندا موسڵمانان به‌ڕۆژوو ده‌بن و به‌ر له خۆرهه‌ڵاتن تا ده‌مه‌و خۆرئاوابوون نان ناخۆن و جگه‌ره ناکێشن.