سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت هاوکاتی ئه‌وه‌ی تێرۆریسـتان هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی که‌ره‌سـته ناوه‌کیـیه‌کان ده‌ده‌ن مه‌ترسی هێرشی ناوه‌کی زیادیکردووه.
له دووه‌م ڕۆژی کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی ناوه‌کی له واشنتن سه‌رۆک ئۆباما ڕێبه‌رانی جیهانی ئاگادارکرده‌وه له‌وه‌ی ده‌بێت به ڕاسـتی کار بۆ پاراسـتنی که‌ره‌سـته ناوه‌کیـیه‌کان بکه‌ن و هه‌ر وا به سـاده‌یی باسی لێوه نه‌که‌ن.
هه‌ر 47 ئه‌و وڵاته‌ی به‌شـداری له کۆنگره‌که‌دا ده‌که‌ن به نیازن ڕاگه‌یاندنێـکی هاوبه‌ش ده‌ربکه‌ن و تیایدا په‌یمان بده‌ن بۆ چوار سـاڵی داهاتوو که‌ره‌سـته ناوه‌کیـیه‌کان بـپارێزن.
به‌ڕێز ئۆباما له به‌رنامه‌یدایه دره‌نگانێـکی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به جیا کۆبـبێته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و سه‌رۆکی ئه‌رجه‌نتین کریسـتینا فێرناندز دی کوچنێر و ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێرکڵ.
شـاره‌زایان ده‌ڵێن ئه‌مه‌نده که‌ره‌سـته‌ی ناوه‌کی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا پـیتێنراوه که به‌شـی دروسـتکردنی 120 هه‌زار بۆمبی ناوه‌کی ده‌کات. هه‌روه‌ها مه‌ترسی خۆشـیان ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی ڕه‌نگه ئه‌و که‌ره‌سـتانه بکه‌وه‌نه ده‌سـتی تێرۆریسـتان.