ڕێبه‌رانی جیهانی له واشـنتن کۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئاماده‌بوون له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ داڕشـتنی سـتراتیژیـیه‌تێـکی جیهانی تا چه‌کی ناو‌کی ده‌ست تێرۆریسـتان نه‌که‌وێت.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما که ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌ی دوو ڕۆژ خایه‌نه‌که ده‌کاته‌وه، ده‌ڵێت تێرۆریسـتان ئه‌گه‌ر که‌ره‌سـته‌ی ناوه‌کیـیان ده‌سـتبکه‌وێت هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌روه بۆ ئاسایشی ئه‌مه‌ریکا ده‌نێـنه‌وه.
به‌ڕێز ئۆباما له دوێنێ یه‌کشـه‌ممه‌دا به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاندبوو که‌وا ڕێـکخراوه تێرۆریسـتیـیه‌کانی وه‌ک ئه‌لقاعیده هه‌وڵ ده‌ده‌ن چه‌کی ناوه‌کیـیان ده‌سـتبکه‌وێت و ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتووبن ئه‌وا ڕه‌نگه زه‌مینه‌ی ئاسایشی جیهان بۆ سـاڵانی داهاتوو بگۆڕێت.
گوتیشی تێرۆریسـتان له به‌کارهێنانی ئه‌و چه‌کانه سڵ ناکه‌نه‌وه.
به‌ڕێز ئۆباما ئومێده‌واره وڵاتانی تر هان بدات بۆ قایمکردنی که‌ره‌سـته‌کانی ناو‌کی که ڕه‌نگه زیانی هه‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌ست تێرۆریسـتان بکه‌وێت.
جێی ئاماژه بۆ کردنه کۆریای باکور و ئێران و سوریا که له لایه‌ن خۆرئاواوه ڕه‌خنه‌یان لێـگیراوه به‌هۆی کارنامه‌ی ناوه‌کی گومان لێـکراویانه‌وه بانگهێشـتی کۆبوونه‌وه لوتکه‌یی‌یه‌که نه‌کراون.