وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا لۆران نونێز وتی هۆکاری سوتانی کڵێسای نۆتردام لە ناوەڕاستی پاریس هێشتا نەزانراوە و بەرپرسان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەکانیان تاوەکو بزانن ئاگرەکە چۆن هەڵگیرساوە.
نونێز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبەردەم کڵێساکەدا وتی " ئاگرەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە بەڵام هەمووی بەتەواوەتی نەکوژێندراوەتەوە."
شەوی ڕابردوو کڵێسای نۆتردام لە پاریسی فەڕەنسا ئاگری گرت کە بە یەکێک لە بەناوبانگترین کڵێساکانی جیهان دادەنرێت و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست.
لەلای خۆشیەوە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی فەڕەنسا هەڵمەتێک دەست پێدەکات بۆ دووبارە دروستکردنەوەی کڵێساکە.
ماکرۆن وتی " دووبارە دروستی دەکەینەوە. بێگومان بەشێک دەبێت لە چارەنووسی فەڕەنسا و پڕۆژەمان دەبێت لە ساڵەکانی داهاتوودا."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز