Accessibility links

پۆلیسی نەرویج سیخوڕێکی گومانلێکراوی ڕووسی دەستگیرکردووە دەڵێت ' بریکارێکی نایاسایی ' بووە


ترۆمسۆ، نەرویج

دەزگای ئاسایشی پی ئێس تی دەڵێت پۆلیسی نەرویج سیخوڕێکی گومانلێکراوی ڕووسییان لە شارۆچکەی ترۆمسۆ دەستگیرکردووە، هەروەها بە بریکارێکی نایاسایی دەگمەنی ناوبرد.

پیاوەکە کە وەکو توێژەر لە زانکۆی ترۆمسۆ کاریکردووە، خۆی وەکو هاوڵاتییەکی بەڕازیلی ناساندووە، بەڵام پۆلیس دەڵێت باوەڕی وایە ناسنامە ڕاستەقینەکەی ڕووسی بێت.

کەناڵی ئێن ئاڕ کەی نەرویجی سەرەتا هەواڵەکەی بڵاوکردەوە.

جێگری دەزگای ئاسایشی پی ئێس تی هێڤدیگ مۆ بە ڕۆیتەرزی وت پیاوەکە " مەترسییە بۆ سەر بەرژەوەندییە بنچینەییەکانی وڵاتەکە " و دەبێت لە نەرویج دەربکرێت. وتیشی " بریکارێکی نایاساییە."

بریکاری نایاسایی کارمەندێکی هەواڵگرییە بەبێ ئەوەی پەیوەندی فەڕمی بە حکومەتەوە هەبێت و وەکو کەسایەتییەکی شاراوە خۆی دەناسێنێت، زۆرجار ناسنامەی کەسێکی ڕاستەقینە یاخود کەسێکی مردوو بەکاردەهێنێت.

مۆ وتی " بە شێوەیەکی ئاسایی بریکارە نایاساییەکان ئەو کەسانەن کە چاوساغن و بەهرەمەندەکان دەدۆزنەوە دواتر دادەمەزرێندرێن، هەروەها بارودۆخەکەش لەسەر زەوییەکە ئامادە دەکەن بۆ سیخوڕەکانی دیکە تاوەکو بتوانن کاری ئاسایی هەواڵگری خۆیان بکەن."

مۆ وتیشی گومانلێکراوەکە لە گروپێکی توێژینەوەدا بووە کە گروپەکە لەگەڵ دەزگاکانی حکومەتی نەرویجدا لەسەر " هەڕەشە دوو ڕەگییەکان " کاریکردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG