Accessibility links

پۆلیسی نەرویج: هێرشی پیاوە دانیمارکیەکە بە تیر و کەوان وادەردەکەوێت کردەوەیەکی تیرۆریستی بووبێت


ڕۆژی پێنجشەممە پۆلیسی نەرویج ڕایگەیاند هێرشەکەی پیاوە دانیمارکیەکە بە تیر و کەوان کە بووە هۆی کوژرانی پێنج کەس لە شارۆچکەی کۆنگسبێرگ، وادەردەکەوێت کردەوەیەکی تیرۆریستی بووبێت.

سەرۆکی پۆلیسی ناوچەکە ئۆلی برێدڕوپ سایڤرود بە ڕۆژنامەنووسانی وت هێرشەکە لەلایەن پیاوێکی تەمەن 37 ساڵەوە ئەنجامدراوە و خەڵکی دانیمارکە و بۆتە موسوڵمان، پێشتریش لەلایەن پۆلیسی ناوخۆوە ناسراو بووە و ترسی ئەوەیان هەبووە لێی " توندڕەو کرابێت."

بەرپرسان دەڵێن پیاوەکە کە دانیشتووی کۆنگسبێرگ بووە، ناویشی ئاشکرا نەکراوە، بە تەنها هێرشەکەی ئەنجامداوە، دانیناوە بە هێرشەکەدا و هاریکار بووە.

دەزگای ئاسایشی ناوخۆی نەرویج وتی لێکۆڵینەوەکان وردەکاری زیاتر لەسەر پاڵنەری ئەم هێرشە دەخەنەڕوو.

لەلایەکی دیکەوە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش وتی " توشی سەرسوڕمان بووە و غەمبارە " بەو هەواڵە، هەروەها پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری " سەرجەم قوربانییەکان و هاوڵاتیانی نەرویج کرد."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG