Accessibility links

کوژرانی 20 هاوڵاتی مەدەنی لە باکووری یەمەن


دەزگای ڕاگەیاندنی سعودیە و دەزگاکانی دیکەی ڕاگەیاندنی حوثییەکان ئاماژەیان بەوەدا لە ئەنجامی هێرشێکدا لە گوندێکی باکووری یەمەن بەلایەنی کەمەوە 20 هاوڵاتی مەدەنی یەمەنی کوژراون کە لەنێویاندا منداڵ و ئافرەت هەن، هەردوولای جەنگی یەمەن لۆمەی یەکتری دەکەن لەسەر هێرشەکە.

کەناڵی مەسیرەی سەر بە حوثییەکان ئاماژەی بەوەدا لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانێتی بەڕابەرایەتی سعودیەدا بۆ سەر بەڕێوبەرایەتی کەشر 23 هاوڵاتی کوژراون.

هەروەها کەناڵی عەرەبییە ڕایگەیاند حوثییەکان ژمارەیەک خەڵکیان لە هۆزی حەجوور کوشتووە کە ئەو هۆزە دژ بە حوثییەکان شۆڕشیان دەست پێکردووە.

کەناڵەکە لە زاری سەرچاوەیەکەوە کە ئاماژەی پێنەدا بڵاویکردەوە 20 ئافرەت و دوو منداڵ کوژراون.

لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی یەمەنەوە، ئەم جەنگە بۆتە هۆی کوژرانی دەیان هەزاران هاوڵاتی یەمەنی و زیاتر لە دوو ملیۆن کەسی بێ ماڵ و حاڵ کردووە، هەروەها وڵاتەکەشی بەرەو لێواری برسێتی بردووە.

لە کۆتایی ساڵی 2014 دا حوثییەکان دەستیان گرت بەسەر سەنعای پایتەختی یەمەندا و وتیان شۆڕش دەکەن دژی سیاسەتمەدارە گەندەڵەکان و هێزەکانی کەنداو کە سەر بە ڕۆژئاوان.

لە ساڵی دووەمی جەنگی یەمەندا هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە هاتە ناو جەنگەکەوە، ئەمەش لە هەوڵیدا بۆ گەڕاندنەوەی حکومەتی یەمەن بۆ سەر دەسەڵات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG