Accessibility links

کۆریای باکور دوو مامۆستای ئەمەریکایی بە هەوڵی کوشتنی ڕێبەرەکەیان تۆمەتباردەکات


دوای دەستگیرکردنی دوو مامۆستای ئەمەریکایی زانکۆ لە کۆریای باکور ، ئێستا حکومەتی پیۆنگ‌یانگ دەڵێت ئەوانە بۆ هەوڵی جێبەجێکردنی پلانێکی تۆکمەی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا تۆمەتبار دەکات بۆ کوشتنی کیم جۆنگ ئون.

ئەوەی جێی ئاماژەی ئەم جەختکردنەی کۆریای باکور لەم دەمەدایە کە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا تاوتوێی ئەوە دەکات کۆریای باکور بخاتەوە نێو لیستی ئەو وڵاتانەی پشتیوانی لە تێرۆریزم دەکەن.

هەڕەشەکەکانی کۆریای باکور بۆ تۆڵەسەندنەوە لە ئەمەریکای و بەخشینەوەی تۆمەت ، ئەو پرسیارە دەهێنێتە گوڕێ کە ئایا لە کۆریای باکوردا چی دەگوزەرێت.

دوێنێ یەکشەممە میدیای فەرمی حکومەتی کۆریای باکور رایگەیاند کە کەسێکی بە رەچەڵەک کۆریایی کە هەڵگری رەگەزنامەی ئەمەریکایی‌یە دوو ڕۆژ لەمەوبەر دەستگیریان کردووە بە تۆمەتی نەزانراو کە وەک دەڵێت پەیوەندی بە کاری دوژمنکارانە لە دژی کۆریای باکورەوە هەیە ، کەسەکە ناوی کیم هاک سۆنگە، مامۆستای زانست وتەکنەلۆژیایە لە زانکۆی پیۆنگ‌یانگ.

XS
SM
MD
LG