لێکۆڵەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کەمبوونەوەی گرژییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ کۆریای باکووردا پێویستە ببێتە هۆی گفتوگۆکردن لەگەڵ پیۆنگیانگدا لەپێناو وەستاندنی پێشێلکارییەکان لەوانەش ئەشکەنجەدان و دەستگیرکردنە سیاسییەکان.
لێکۆڵەری مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان تۆماس ئۆجیا کوینتانا داوای لە بەرپرسانی کۆریای باکوور کرد نۆ هاوڵاتی بیانی ئازاد بکەن و بابەتە هەڵبەستراوەکانی دیکە یەکلایی بکەنەوە لەوانەش ڕفاندنی دوو هاوڵاتیی کۆریای باشوور و دوو هاوڵاتیی دیکەی ژاپۆنی.
جێی ئاماژەیە ئۆجیا کوینتانا ڕێگەپێدراو نیە بچێتە کۆریای باکوور و ئەو ڕاپۆرتەی کە ئاڕاستەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی کردووە بەشێوەیەکی سەرەکی بەندە بەو چاوپێکەوتنانەوە کە لەگەڵ هاوڵاتیانی کۆریای باکووردا ئەنجامیداوە کە لە کۆریای باشوور و ژاپۆن دەژین.
وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو ڕاپۆرتە، سیاسەتمەدارێکی کۆریای باکوور وتی " ئەو بەڵگەنامەیە بە مردوویی لە دایک بووە."
ئۆجییا کوینتانا وتی " زانیارییەکان ڕوونی دەکەنەوە کە پێشێلکارییەکان بەردەوامن بەشێوەیەکی خراپتر لە میانەی گرژییە سیاسییەکان و لێدوانەکاندا سەبارەت بە بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی کۆریای باکووردا."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز