Accessibility links

کۆریای باکوور: پیۆنگیانگ ئۆکرانیا تۆمەتبار دەکات بە داواکردنی چەکی ئەتۆمی

کیم یۆ جۆنگ
کیم یۆ جۆنگ

دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە ی خوشکە دەسەڵاتدارەکەی ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون ئۆکرانیا تۆمەتبار دەکات بە تۆمەتی داواکردنی چەکی ئەتۆمی، ئەم هەڵسەنگاندنەشی لەسەر بنەمای داوایەکە لە ئۆکرانیا کە لەڕێی ئۆنلاینەوە بڵاوکراوەتەوە تاوەکو ئێستا کەمتر لە 1000 واژۆی لەسەر کراوە.

کیم وتی ئەم جۆرە داوایە دەکرێت پلانگێڕییەکی سیاسیی ئۆفیسی سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی بێت، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی بۆ ئەو هەڵسەنگاندنەی نەخستەڕوو.

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن ڕایگەیاند چەکی ئەتۆمی ستراتیژی لە بێلاڕووس جێگیر دەکات، ڕۆژی پێنجشەممە داوایەکی گشتی ڕەوانەی ماڵپەڕی ئۆفیسی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا کرا، تیایدا داواکراوە ئۆکرانیا میوانداری چەکی ئەتۆمی بکات لەسەر خاکەکەی، یاخود چەکی ئەتۆمی پێبدرێت.

تاوەکو دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، داواکە تەنها 611 واژۆی بە دەستهێناوە، بەڵام داواکە پێویستی بە 25,000 واژۆ هەیە بۆ ئەوەی زێلێنسکی وەڵامی بداتەوە. تاوەکو ئێستا بەرپرسانی کیێڤ لێدوانییان لەسەر داواکە نەداوە.

کۆریای باکوور پەیوەندییەکی نزیکتری لەگەڵ ڕووسیادا دروست کردووە و بە هەمان شێوەی ڕووسیاش لەلایەن ڕۆژئاواوە پەراوێز خراوە، بەهۆی بەرنامە موشەکی و ئەتۆمییەکەیەوە. کۆریای باکوور پشتیوانی لە داگیرکارییەکەی ڕووسیا کردووە لە ئۆکرانیا، هاوکات پشتیوانی لە لکاندنی چەند هەرێمێکی ئۆکرانیا کردووە بە ڕووسیاوە. ڕەتیشی دەکاتەوە چەکی دابێت بە مۆسکۆ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG