Accessibility links

کۆریای باکوور: پیۆنگیانگ پێی وایە مەشقە سەربازییەکانی ئەمەریکا و کۆریای باشوور پێشێلکردنی ڕێکەوتنەکانە


کۆریای باکوور وتی مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باشوور پێشێلکردنی ڕێکەوتنەکانی کۆریای باکوورە لەگەڵ ئەو دوو وڵاتەدا.

دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور لە بەیاننامەیەکدا وتی کۆریای باکوور هێشتا پابەندە بە هەڵوێستی خۆیەوە سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکان لەڕێی گفتوگۆکردنەوە.

وتیشی " بەڵام ناچار دەبین بەشوێن ڕێگەیەکی نوێدا بگەڕێین وەکو چۆن پێشتر ئاماژەمان پێداوە، ئەمەش ئەگەر ئەو دوو وڵاتە بەردەوام بن لە جووڵە سەربازییە تاکلایەنەکانیان."

جێی ئاماژەیە لە ماوەی رابردوودا ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە واشنتن و سیئۆل رۆژی دووشەممە دەستیان بە مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانی نێوانیان کردۆتەوە کە ساڵانە ئەنجامی دەدەن، مەبەست لەم مەشقانە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی کۆریای باکوورە و پێدەچێت چارەنووسی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و پیۆنگیانگ سەبارەت بە داماڵینی چەکی ناوەکیی کۆریای باکوور بخاتە مەترسییەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG