Accessibility links

کۆریای باکوور نوێترین تاقیکردنەوە موشەکییەکان پشتڕاست دەکاتەوە


دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور وتی کۆریای باکوور لەم هەفتەیەدا موشەکێکی نوێکراوەی کروزی مەودا درێژ و کڵاوەیەکی ناوەکیی موشەکێکی تاکتیکی ئاڕاستەکراوی تاقیکردۆتەوە، هاوکات ڕابەری وڵاتەکە کیم جۆن ئون سەردانی کارگەیەکی تەقەمەنی کردووە کە تیایدا " سیستمی چەکی پێشکەوتوو " بەرهەم دەهێندرێت.

دەزگاکە وتی موشەکە نوێکراوەکە ڕۆژی سێشەممە تاقیکراوەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممەش تاقیکردنەوەیەکی دیکە ئەنجامدراوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی هێزی کڵاوەی ناوەکی موشەکێکی تاکتیکی ئاڕاستەکراو.

هەروەها ڕابەری کۆریای باکوور سەردانی کارگەیەکی کردووە و دەستخۆشی لێکردوون لەسەر بەرەوپێشچوونیان لە " بەرهەمهێنانی سیستمی چەکی پێشکەوتوو." دەستخۆشیشی لێکردوون لەسەر ئەوەی " پێگەیەکی گرنگییان هەیە لە نوێکردنەوەی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکە و گەشەپێدانی ستراتیژی بەرگری نیشتیمانی کۆریای باکوور."

ڕاپۆرتەکەی دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور ڕۆژێک دوای ئەوە هات سەرۆک ئەرکانی سوپای کۆریای باکوور وتی کۆریای باکوور دوو موشەکی مەودا کورتی هەڵداوە، ئەمەریکاش سەرکۆنەی کرد ئەو کارەی کۆریای باکووری کرد.

وتیشی ڕۆژی سێشەممە کۆریای باکوور دوو موشەکی کروزیشی هەڵداوەتە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەوە.

لە ماوەی ڕابردوو لەم مانگەدا کۆریای باکوور ڕایگەیاند بەرگری وڵاتەکە دژی ئەمەریکا بەهێزتر دەکات و تاوتوێی " دەستپێکردنەوەی سەرجەم ئەو چالاکییانە دەکات کە پێشتر ڕایگرتبوون،" ئەوەش وەکو ئاماژەیەکی دیار بۆ دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەی موشەکە کیشوەربڕ و چەکە ناوەکییەکانی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG