Accessibility links

کۆریای باکوور موشەکێکی دیکە تاقیدەکاتەوە


کۆریای باشوور و ژاپۆن دەڵێن ڕۆژی سێشەممە کۆریای باکوور موشەکێکی دیکەی باڵیستیکی تاقیکردۆتەوە، ئەمەش دووەمین جارە لەم ساڵدا کۆریای باکوور چەکەکانی تاقی بکاتەوە.

سوپای کۆریای باشوور وتی کۆریای باکوور وادەردەکەوێت موشەکێکی باڵیستیکی تاقیکردبێتەوە لە کاتژمێر 7:27 خولەکی بەیانیدا.

دەزگای هەواڵی کیۆدۆی ژاپۆن وتی موشەکەکە کەوتۆتە دەریایەکەوە لە دەرەوەی ناوچەی ئابووری ژاپۆن، هیچ زیانێکی لێنەکەوتۆتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو کۆریای باکوور ڕایگەیاند موشەکێکی دەنگبڕی بە سەرکەوتوویی تاقیکردۆتەوە، بەڵام حکومەتی کۆریای باشوور وتی کۆریای باکوور زیادەڕۆیی کردووە لە بانگەشەی سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکەدا.

ئەم تاقیکردنەوە موشەکیەی کۆریای باکوور چەند کاتژمێرێک دوای کۆبوونەوە داخراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هات سەبارەت بە تاقیکردنەوە موشەکیەکانی کۆریای باکوور.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەمەریکا و پێنج وڵاتی دیکەی ئەندام لە ئەنجومەنەکەدا سەرکۆنەی تاقیکردنەوەکانیان کرد و وتیان " تاقیکردنەوەکان هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG