Accessibility links

کۆریای باکوور دوو موشەکی باڵیستیکی تاقی دەکاتەوە


سوپای کۆریای باشوور وتی کۆریای باکوور دوو موشەکی باڵیستیکی مەودا کورتیان هەڵداوە، چەند ڕۆژێکی کەم دوای هەڵدانی دوو موشەکی دیکە کە ئامانج لیی فشارخستنەسەر ئەمەریکا و کۆریای باشوورە تاوەکو مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانی داهاتوویان ڕابگرن.

سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی کۆریای باشوور لە بەیاننامەیەکدا وتی نوێترین چالاکییەکانی کۆریای باکوور لە نیمچە دوورگەی هودو بوو لە ڕۆژهەڵاتی کۆریای باکوور، ئەو ناوچەیە هەمان ئەو ناوچەیەیە کە هەفتەی ڕابردوو دوو موشەکەکەی دیکەیان تێدا تاقیکردەوە.

دواتر ئاماژەی بەوەدا کۆریای باکوور دوو موشەکی هەڵداوە کە بۆ دووری 250 کیلۆمەتر ڕۆشتوون.

وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور کانگ کیۆنگ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هەڵسوکەوتەکانی کۆریای باکوور سوودیان نیە لە کەمکردنەوەی گرژییە سەربازییەکان و سودیان نابێت لە پاراستنی وتوێژەکانی داهاتوودا." هەروەها داوای لە کۆریای باکوور کرد موشەک هەڵنەدات.

وتەبێژی هێزەکانی ئەمەریکا لە کۆریای باشوور کۆلۆنێڵ لی پیتەرز وتی " ئێمە ئاگاداری ئەو هەواڵانەین کە کۆریای باکوور موشەکی هەڵداوە و بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی ڕەوشەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG