Accessibility links

کۆریای باکوور چوارەمین موشەکی لەم هەفتەیەدا تاقیکردەوە


سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی کۆریای باشوور دەڵێت کۆریای باکوور موشەکێکی باڵیستیکی دیارینەکراوی بەرەو کەناراوەکانی ڕۆژهەڵات هەڵداوە، ئەمەش چوارەمین موشەکە کۆریای باکوور لەم هەفتەیەدا هەڵیبدات.

هەڵدانی موشەکەکە دوای ئەوە دێت ئەمەریکا و کۆریای باشوور مەشقێکی سەربازیی هاوبەشیان ئەنجامدا کە بە ئوڵچی فریدەم ناسراوە، گەورەترین مەشقی سەربازیی هاوبەشی نێوان دوو وڵاتەکەیە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، هەروەها دوای سەردانەکەی ئەم هەفتەیەی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کاملا هێرس دێت بۆ کۆریای باشوور.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG