Accessibility links

وەزیری بەرگری ژاپۆن دەڵێت نیازی کۆریای باکوور ڕوون نیە


وەزیری بەرگری ژاپۆن ئیتسۆنۆری ئۆنۆدیرا

وەزیری بەرگری ژاپۆن ئیتسۆنۆری ئۆنۆدیرا وتی نیازی کۆریای باکوور ڕوون نیە و بابەتەکە پێویستی بە شیکارییەکی ورد هەیە.

ئەم لێدوانەی وەزیری بەرگری ژاپۆن لەکاتێکدا هات کە لەلایەن ڕۆژنامەنووسانەوە پرسیاری لێکرا سەبارەت بە پلانەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لوتکەکەی نێوان کۆریای باشوور و کۆریای باکوور.

ئۆنۆدیرا وتی هیچ گۆڕانکارییەک نیە لە هەڵوێستی ژاپۆندا و پێویستە توندترین فشار بخرێتە سەر کۆریای باکوور ئەوەش بە هاریکاری لەگەڵ ئەمەریکا و کۆریای باشووردا.

هەروەها سەبارەت بە هەڵوێستی کۆریای باشووریش بەرامبەر بابەتەکە، دەزگای یۆنهابی هەواڵی کۆریای باشوور لە زاری سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئینەوە بڵاویکردەوە بەنیاز نیە سزاکانی سەر کۆریای باکوور کەم بکاتەوە لەپێناو ئەنجامدانی کۆبوونەوە لوتکەکەی نێوان دوو وڵاتەکە.

وابڕیارە مون لەگەڵ ڕابەرانی حیزبەکانی پەرلەماندا لە کۆشکی سەرۆکایەتی نیوەڕۆخوانێک ساز بکەن بۆ تاوتوێکردنی بابەتەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG