Accessibility links

سەرۆک وەزیری ژاپۆن : لەوانەیە پیۆنگیانگ کارێکی تێکدەرانەی نوێ بکاتەوە


سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی وتی لەوانەیە کۆریای باوور کارێکی تێکدەرانەی نوێ بکاتەوە دوای ئەوەی دووبارە ئەمڕۆ موشەکێکی بالیستیکی تری تاقیکردەوە.

ئابی بە ڕۆژنامەنووسانی وت ژاپۆن لەنزیکەوە لەگەڵ ئەمەریکا و کۆریای باشووردا کاردەکەن بۆ پاراستنی ڕۆحی هاوڵاتیان و پارێزراوییان.

شایەی باسە کۆریای باکوور جارێکی دیکە موشەکێکی باڵیستیکی تاقیکردەوە وهەڵیدایە ناو دەریاوە لەنزیک دوورگەیەکی کۆریا بەپێی ئەوەی سوپای کۆریای باشوور باسی لێکردبوو.

شایەن باسە ئەم تاقیکردنەوەیە پێش کۆبوونەوە لوتکەکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکی چین دێن کە وا بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرنامەی چەکی ئەتۆمی پیۆنگیانگ بکرێت.

هەروەها لەلایەکی ترەوە کۆریای باشوور سەرکۆنەی تاقیکردنەوە موشەکییەکەی کۆریای باکووری کرد و وتیشی ئەمە ڕووبەڕووبونەوەی ئەو زنجیرە بڕیارەیە کە نەتەوە یەکگرتووەکان داویەتی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی و موشەکییەکەی کۆریای باکوور.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG