Accessibility links

سەرئەنجام هەوڵی ئاگرکوژاندنەوەی دارستانی باکوری کالیفۆڕنیا بە کۆتایی هات


نزیکەی ١٩،٠٠٠ بینا، کە زۆربەیان خانووبەرەبوون، لە ناوچوونە.

ئەو ئاگرکەوتنەوەی دارستان کە سەر ئەنجامەکەی دەیان کەس تێیدا سوتان و هەزارن مالیش لە کالیفۆڕنیا کاول بوون دوای زیاتر لە دوو حەوتوو کوژاندنەوەکەی بە کۆتایی هات وەک کاربەدەستان یەکشەمە گوتیان.

وەزارەتی دارستانی کالیفۆرنیا و پارێزگاری لە بەرامبەر بە ئاگرکەوتنەوە یەکشەمە گوتی کارمەندانی بەشی ئاگرکوژراندنەوە دەوەری دارستانەکەیان داوە دوای ئەوەی چەندین ڕۆژ لە ناوچەی پارادایس باران باری.

ئەو ئاگرکەوتنەوەیە کە لە ئەمەریکادا بێ وێنە بوو لانی کەم ٨٥ کەس سوتان و ٢٤٩ کەسیش لە لیستی ئەو کەسانەدان کە بێ سەر و شوێنن. ژمارەی ئەو کەسانەی بێ سەر و شوێنن لە ئەم ڕۆژانەی دوایی دا کەم بۆتەوە لە دەمێکدا کاربەدەستان پشتڕاستی کەسانی زیاتریان کرد کە هێشتا زیندوون.

ئاگرەکە رۆژی ٨ی نوامبر لە ناوچەی تەپۆڵکەکانی سیرا نێڤادا دەستی پێکرد و خێرا بە پانتایی ٦٢٠ کیلۆمێتری چوارگوشە بەرفرەوان بوە و زۆربەی شاری پارادایسی لە ڕۆژێکدا وێران کرد.

لە ئاکامی تۆفانی زستان لە کالیفۆرنیا دەستەکانی ئاگرکوژراندنەوە توانیان لە کارەکەیاندا پێش بکەون. ئەو بارانە دەوری ١٨ سانتمێتر بە سەر ناوچەی سوتاودا باری بێ ئەوەی ناوچەکە تووشی زەلین بێت، وەک هەنا چاندلرکولی لە بەشی خزمەتگوزاری کەش و هەوای سەرانسەری گوتی.

XS
SM
MD
LG