Accessibility links

پێشبینی دەکرێت گەورە پارێزەری کۆشکی سپی دەست لەکارەکەی بکێشێتەوە


سەرچاوەیەکی نزیک لە بابەتەکەوە ئاماژەی بەوەدا پێشبینی دەکرێت گەورە پارێزەری حکومەتی ئەمەریکا نوێل فرانسیسکۆ لەبەردەم دادگای باڵادا دەست لەکارەکەی بکێشێتەوە. فرانسیسکۆ پشتیوانی لە سیاسەتەکانی سەرۆک ترامپ کردووە، لەوانەش قەدەغەکردنی هاتنە ناوەوەی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانەی کە زۆرینەی دانیشتوانەکانیان موسوڵمانن.

لە ماوەی دوو هەفتەدا ئەمە دەبێتە دووەمین دەست لەکارکێشانەوەی بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دادی ئەمەریکادا.

وەزارەتی دادی ئەمەریکا و وەزیرەکەی ویلیام باڕ ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بوونەتەوە لەسەر ئەوەی دەوترێت لە بەرژەوەندی هاوڕێ و هاوپەیمانە نزیکەکانی سەرۆک ترامپ کاردەکەن، لەوانەش هەوڵە بەردەوامەکانی باڕ بۆ خستنی ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی مایکڵ فلینی ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا کراون و بە تۆمەتی درۆکردن لەگەڵ ئێف بی ئایدا تۆمەتبارکراوە.

لە ساڵی 2017 ەوە فرانسیسکۆ سەرپەرشتی ئۆفیسی پارێزەری گشتی کردووە کە لقێکە لە وەزارەتی داد و ئەرکی ئەوەیە بەرگری لە سیاسەتەکانی حکومەت بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG