Accessibility links

فیلمی بەڵگەنامەیی ' No Other Land ' کە ئیسڕائیلییەکان و فەلەستینییەکان کارییان تێدا کردووە خەڵاتی ئۆسکار وەردەگرێت


فیلمی بەڵگەنامەیی ' No Other Land ' باس لە چیرۆکی چالاکەوانە فەلەستینییەکان دەکات کە شەڕ دەکەن بۆ پاراستنی کۆمەڵگەکانییان دژی لە ناوبردنییان لەلایەن سوپای ئیسڕائیلەوە، فیلەمەکە خەڵاتی ئۆسکاری وەرگرت بۆ باشترین فیلمی بەڵگەنامەیی.

ئەم هاوکارییە لە نێوان فیلمسازانی ئیسرائیلی و فەلەستینی باس لە چیرۆکی باسل ئەدرا دەکات کە مەترسی دەستگیرکردنی لەسەرە لەسەر ئەوەی هەوڵ دەدات وێرانکردنی شارەکەی لە کەناری ڕۆژئاوا تۆمار بکات کە سەربازانی ئیسڕائیلی لە ناویدەبەن بۆ ئەوەی وەک ناوچەیەکی مەشقی سەربازی بەکاری بهێنن. کەس گوێ لە پاڕانەوەکانی ئەدرا ناگرێت تاوەکو ئەو کاتەی هاوڕێیەتی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێکی جووی ئیسڕائیلی دەکات کە یارمەتی دەدات چیرۆکەکەی گەورە بکات.

یوڤال ئابراهامی ڕۆژنامەنووس و فیلمساز دەڵێت " ئەم فیلمەمان وەکو فەلەستینی و ئیسڕائیلی دروست کرد، چونکە پێکەوە دەنگمان بەهێزترە." لە ماوەی وتاری وەرگرتنی خەڵاتەکەدا وتی حکومەتی ئیسڕائیل " غەززە و گەلەکەی کاول کردووە." هەروەها داواشی لە حەماس کرد سەرجەم بارمتە ئیسڕائیلییەکان ئازاد بکات.

فیلمە بەڵگەنامەییەکە لە ماوەی چوار ساڵدا تۆمار کراوە، لە ساڵی 2019 ەوە بۆ ساڵی 2023، چەند ڕۆژێک پێش هێرشەکەی حەماس بۆ سەر باشووری ئیسڕائیل لە 7 ی مانگی 10 ی ساڵی 2023 دا بەرهەمهێنانی فیلمەکە تەواو بووە.

لە فیلمەکدا ئابراهام لە کۆمەڵگەیەکدایە کە شەڕ دژی ئاوارەبوون دەکات، بەڵام لەلایەن فەلەستینییەکانەوە دووردەخرێتەوە کە پێی دەڵێن تۆ ژیانت خۆشە لەبەرئەوەی ئیسڕائیلیت. ئەدرا دەڵێت ناتوانێت کەناری ڕۆژئاوا جێبهێڵێت و وەکو تاوانبار مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، هاوکات ئابراهام دەتوانێت ئازادانە بێت و بڕوات.

ئابراهام وتی " کاتێک سەیری باسیل دەکەم براکەم دەبینم، بەڵام ئێمە یەکسان نین. لە ڕژێمێکدا دەژین کە تێیدا من ئازادم بەپێی یاسای مەدەنی و باسیل لە ژێر یاسای سەربازیدایە کە ژیانی لە ناودەبات. ڕێگەیەکی جیاواز هەیە، چارەسەرێکی سیاسیی بەبێ زاڵبوونی نەژادی، لەگەڵ مافی نەتەوەیی بۆ هەردوو گەلەکەمان."

سەرچاوە/ AP

XS
SM
MD
LG