وتەبێژێکی پۆلیس دەڵێت لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان هێرشبەرێکی خۆکوژێک بە ماتۆڕێکەوە خۆی کێشاوە بە ئوتومبێلێکی پۆلیسدا و لە ئەنجامدا 9 ئەندامی پۆلیس کوژراون.
وتەبێژی پۆلیسی پاکستان مەحمود خان نۆتیزای بە ڕۆیتەرزی وت هێرشەکە لە شاری سیبی ڕوویداوە، شارەکە دەکەوێتە دووری 160 کم لە ڕۆژهەڵاتی کوێتاوە، کە پایتەختی هەرێمی بالوچستانە.
بەرپرسانی نەخۆشخانە وتیان لانیکەم 7 ئەندامی پۆلیس لە هێرشەکەدا بریندار بوون، ئەمەش لە نوێترین هێرشدا دژی هێزەکانی پۆلیس لە پاکستان.
تاوەکو ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕانەگەیاندووە. گەریلاکانی بالوچ ماوەی چەند دەیەیەکە دژی حکومەت دەجەنگن، حکومەتی وڵاتەکەیان تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی قۆستنەوەی سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی گاز و کانزاکانی بالوچستان.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز