مانگرتوانی شاری ستراسبۆرگ له فه‌ره‌نسا وا پێ ده‌نێنه 40 مین رۆژیان و به پێ ده‌نگ و باسه‌کان وا دیاره هێدی هێدی ماندوییان لێ دیار ده‌بێت و باری ته‌ندروستیان به‌ددتر ده‌بێته‌وه.
نیگار عنایه‌تی یه‌کێک له مانگرتوان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له نه‌خۆشخانه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌ڵێ بار‌و دۆخی ته‌ندروستیمان هه‌ر رۆژ به‌ددتر ده‌بێت و هه‌ندێکمان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراوین و من له رووی ته‌ندروستیه‌وه بڵێم باشم یان باش نییم ده‌مه‌وێ ته‌نها ئه‌وه‌تان پێ بڵێم ئێمه‌ی کورد له‌گه‌ڵ ئیش و ئازاردا ڕا هاتوین، کاتێک باش ده‌بین ئه‌و کاته گومان دامان ده‌گرێت و پرس ده‌که‌ێن خهێره چی بوه، بۆ ئهمرو باشین ئاخۆ چی روی داوه. نیگار له مانگرتن و له نه‌خۆشخانه‌دا له‌گه‌ڵ کێژولهیهکی کورد له کۆمه‌ڵگایه‌کی پیاو سالاریدا، له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه م‌و سپیه که ده‌یویست مناڵه‌که‌ی له کاتی پیریدا ده‌ستی بگرێت و ببێته گۆچانی ده‌ستی، له‌گه‌ڵ داێکه جه‌رگ سوتاوه‌کان، له گه‌ڵ ئازاری جوتیاره‌کان که له ماندویه‌تی و ئازار شه‌و خه‌وی لێ ناکه‌وێ، له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجانه‌ی توشی ماده هوشبهرهکانن ، مناڵه برسیه‌کان وه یاخود ماندویه‌تی ئه‌و کچه گریلانهی که دوو شه‌و رۆژ له سه‌ر چیاکانی کوردستان رێگا ده‌پێون هاوده‌ردی خۆی ده‌رده‌بڕێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:58 خوله‌كه