Accessibility links

وەزیری دەرەوەی نیوزلەندا سەردانی تورکیا دەکات


وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆک وەزیری نیوزلەندا وینستن پیتەرز

سەرۆک وەزیری نیوزلەندا جاسیندا ئاردێرن وتی وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆک وەزیر وینستن پیتەرز گەشت دەکات بۆ تورکیا وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ لێدوانەکانی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان دوای کوژرانی 50 کەس لە هێرشەکەی سەر دوو مزگەوتەکەی کرایستچێرچدا.

ئەردۆگان وتی ئەگەر نیوزلەندا تۆڵە لە تاوانباری هێرشەکەی کرایستچێرچ نەکاتەوە ئەوا ئێمە بەشێوەیەک لە شێوەکان ئەو کارە دەکەین.

ئەم لێدوانانەی ئەردۆگانیش لەمیانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا و گرتە ڤیدیۆی تەقەکردنەکەی تیادا لێدرا کە تاوانبارەکە لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەیدا لە فەیسبووک بڵاویکردبۆوە.

سەرۆک وەزیری نیوزلەندا جاسیندا ئاردێرن وتی داوا لە پیتەرز دەکات بەزووترین کات ڕوونکردنەوەیەکی دەست بکەوێت.

جاسیندا ئاردێرن لە کرایستچێرچ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " جێگری سەرۆک وەزیری دەچێت بۆ تورکیا، دەچێت بۆ ئەوێ تاوەکو ڕاستییەکانی ڕووبەڕوو دەست بکەوێت."

پیتەرز لە ماوەی ڕابردوودا ڕەخنەی لە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکە گرت و وتی لەوانەیە ژیانی نیوزلەندییەکان لە دەرەوە بخاتە مەترسییەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەر

XS
SM
MD
LG