Accessibility links

ئوتومبێلێک لە نیویۆرک خۆی دەکێشێت بە هاوڵاتیاندا کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

  • VOA News

بەپێی پۆلیسی ئەمەریکا لە هێرشێکی ئوتومبێلدا لە مانهاتن لە نیویۆرک بەلایەنی کەمەوە 8 کەس کوژران و 12 کەسی دیکە برینداربوون.

پۆلیسی نیویۆرک وتی شۆفێری ئوتومبێلێکی بارهەڵگر لە مانهاتن خۆی کێشاوە بە کۆمەڵێک پاسکیل سوار و پیادەدا و لە ئەنجامدا 8 کەس کوژراون و 12 کەسی دیکە برینداربوون..

هەروەها پۆلیس ڕاشیگەیاند شۆفێرەکە بە دەمانچەیەکەوە دابەزیوە پێش ئەوەی پۆلیس تەقەی لێبکات بە قسەکانیدا دیاربووە کە هێرشێکی تیرۆریستی بووە چونکە لەو کاتەدا هاواری کردووە وتوویەتی "اللە اکبر".

سەرۆکی شارەوانی شاری نیویۆرک بیڵ دی بلاسیۆ وتی هێرشەکە کردەوەیەکی تیرۆریستی بووە و هیچ بەڵگەیەکیش نیە لەسەر ئەوەی ئەم هێرشە تیرۆریستیە لە چوارچێوەی پلانی هێرشێکی بەرفراواندا بێت.

هەروەها داواشی لە هاوڵاتیانی نیویۆرک کرد ئاگاداری خۆیان بن و وتیشی پۆلیس بە چڕی بە ناوچەکەدا بڵاوبوونەتەوە.

لەماوەی ڕابردوودا سەرۆک ترامپ وتی " ئەنجامدەری هێرشەکەی نیویۆرک کەسێکی تەواو نیە و نەخۆشە."

XS
SM
MD
LG