Accessibility links

پڕۆژه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ ئه‌فغانستان


له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له‌ ئه‌فغانستان 20 که‌س ده‌کوژرێن
له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له‌ ئه‌فغانستان 20 که‌س ده‌کوژرێن

ئەمەریکا میلیاردها دولاری لە بوارەکانی تەندروستی، خوێندن و پرۆژەکانی خۆڵقاندنی وزە لە ئەفغانستان دا خەرج کردوە.


ڕۆژنامەی واشنگتن پۆست یەک شەمە ڕاپۆرتی کرد کە کاربەدەستانی ئەمەریکا ڕەنگ بێت دەستیان بە گەڵێک پرۆژە کە ئەمرێکا پشتیوانی دارایی یان بۆ دابین دەکات پێی ڕانەگات لە بەر ئەو نێگەرانیانەی ئاسایش دوای کێشانەوەی سەربازانی ئەمەریکا لە ٢٠١٤ دا هەیە.

ڕۆژنامەکە دەڵیت تۆژینەوەیەک لە لایەن پشکێنەری گشتی بۆ بنیات نانەوەی ئەفغانستان بە ئە وئەنجامە گەیشت کە لە دەمێکدا سەربازانی شەڕەوانی ئەمەریکا ئەفغانستان بە جێ دێلن، کارمەندانی مەدەنی حکومەتی ئەمەریکا، بە تایبەتی ئاژانسی گەشەپێدانی نێونەتەوەیی، پارێزگاری پیویست بۆ بە سەرڕاگەیشتن بە پڕۆژەکانی بە پشتیوانی دارایی ئەمەریکا لە ناوچەکانی تووشی کێشە، لە کیس بدەن.

ئەمەریکا میلیاردها دولاری لە بوارەکانی تەندروستی، خوێندن و پرۆژەکانی خۆڵقاندنی وزە لە ئەفغانستان دا خەرج کردوە. ڕۆژنامەکە دەڵێت لانی کەم ١٥ پشکێنەر و بەرپرسی گشتی نیگەرانیان دەربڕیوە کە کاربەدەستانی ئەمەریکا توانایی بۆ دابین کردنی بە سەرراگەیشتنی و پشکنینی پێویست بۆ پڕۆژەکان لە کیس دەدەن.

هەروەها دەڵیت لانی کەم ١٥ پڕۆژە، کە ١ میلیارد دوڵار هەڵدەگرێت، چاوەروانی دەکرێت ساڵی دابێت لە چوارچیوەی دەست پێ ڕاگەیشتنی دەستەی فەرمانبەرانی ئەمەریکا بە ئەولاتر بێت.

ڕۆژنامەکە وتەی کاربەدەستێکی ناونەهێنراوی ئاژانسی گەشەپێدان و یارمەتی کردنی ئەمەریکا دێنیته‌وه‌ کە کوتی کاربەدەستانی ئاژانسەکە دەتوانن درێژە بە بە سەر ڕاگەیشتنی پرۆژەکان بدەن تەنانەت ئەگەر پرسنولی ئەمەریکا لە وێ نەبن.
XS
SM
MD
LG