Accessibility links

گۆڕێكی بە کۆمەڵی نوێی کوردان لە عێڕاق دۆزرایەوە


لە ماوەی هێرشی ناسراو بە "ئەنفال" لە لایەن سەدام حوسێن بۆ سەر کوردەکانی عێڕاق لە ماوەی دەیەی ساڵەکانی ١٩٨٠ دەوری ١٨٠،٠٠٠ کەس گیانیان لە دا.

ئافیسی سەرۆکایەتی عێڕاق یەکشەمە گوتی، گۆڕێکی بە کۆمەڵ کە پاشماوەی تەرمەکانی دەیان کوردی تێدایە لە بیابانێکی ١٧٠ کیلومێتر دوور لە شاری سەماوا دۆزراوەتەوە.

بە گوێرەی هەواڵی ئاسۆشێتێدپرێس دوای بەشداری کردن لە هەڵدانەوەی گۆڕی کوردەکاندا، سەرۆک کۆماری عێڕاق بەرهەم ساڵح گوتی عێراق هەرگیز تاوانەکانی سەدام حوسێن لە بیرناکات و هەرگیز ڕێگای گەڕانەوەی پارتی بەعس نادات.

لە ماوەی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی کە لە شوێنی هەڵدانەوەی گۆڕەکە بەڕێوەچوو، بەرهەم ساڵح گوتی، سەدام ئەو کوردانەی بۆیە کوشت چونکە ئەوان بەردەوامی ڕێژیمیان پەسند نەدەکردو دەیانەویست لە ژیانێکی ئازاد و شایستەدا بژین.

ئەو هەروەها گوتی عێڕاقی نوێ نابێت هەرگێز ئەو توانانەی لە دژی هەموو لایەنەکانی عێڕاق ئەنجام دران، لە بیربکات.

XS
SM
MD
LG