Accessibility links

دوایـین ئاماری قوربانیانی ئاکامی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا


کاربەدەستانی چین دەڵێن هەتا ئەمڕۆ هەینی بە لایەنی کەم 213 کەس بەهۆی ئەم جۆرە نوێـیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 10 هەزار کەسی دیکە تووشبوون. لەسەر ئاستی جیهانیش، لە ئێستادا زیاتر لە 20 وڵات حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشیـیەکەیان تۆمارکردووە.

پـێشتر هەر ئەمڕۆ، ڕووسیا و ئیتالیا و سوید ڕایانگەیاند حاڵەتی تووشبوون لە وڵاتەکانیان تۆمارکراون.

تاتیانا گۆلیکۆڤا جێگری سەرۆک وەزیری ڕووسیا ئەمڕۆ هەینی لە مۆسکۆ بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی وڵاتەکەی گوت 2 کەسی چینی تووشی نەخۆشیـیەکە بوون، یەکێکیان لە ناوچەی تیومین لە باشوری ناوەڕاستی وڵاتەکە و ئەوی دیکەیان لە زابایکالسکی ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا. گوتیشی هەرچی هاوڵاتیانی ڕووسیایە لە چین دەیانهێننەوە.

لە ئیتالیاش حکومەتی ئەو وڵاتە باری نائاسایی ڕاگەیاند پاش ئەوەی یەکلابووەوە 2 گەشتیاری چینی تووشی نەخۆشیـیەکە بوون. کاربەدەستان دەڵێن بردوویانن بۆ سەنتەری سپالانزانی ڕۆما کە شوێنێکە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیـیە درمیـیەکان. هەروەها 2 کەسی دیکەی چینی کە لەگەڵ دوو نەخۆشەکەدا بوون، پـشکنینیان بۆ دەکرێت تاوەکو دڵنیابن نەخۆشیـیەکەیان نەگرتووە.

پـۆلیس ژوری ئەو هوتێلەی لە ڕۆمای پایتەخت داخستووە کە ئەو دوو نەخۆشەی لێ دابەزیبوون.

حکومەتی ئیتالیا باری نائاسایـی ڕاگەیاند وەک هەوڵێک بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیـیەکە و

ئیتالیا ڕۆژی پـێنجشەممە بڕیاری دا هەموو گەشتەکان لە ئیتالیا بۆ چین و بە پـێچەوانەوە ڕابگرێت.

لە سوید، دەزگای تەندروستی ڕایگەیاند ژنێک لە باشوری سوید کە لەم دوایـیانە سەردانی شاری ووهانی چینی کردبوو، تووشی نەخۆشیـیەکە بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەیەک جیاکراوەتەوە.

XS
SM
MD
LG