Accessibility links

بەهۆی کودەتاکەوە، نیوزلەندا پەیوەندییە سیاسی و سەربازییەکانی لەگەڵ میانماردا ڕادەگرێت


نیوزلەندا ڕاگرتنی سەرجەم پەیوەندییە سیاسی و سەربازییەکانی لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ میانماردا ڕاگرت، ئەمەش یەکەمین هەنگاوی وڵاتێکی جیهانە بۆ بڕینی پەیوەندییەکان لەگەڵ سوپای میانماردا کە کودەتای سەربازی ئەنجامدا و دەسەڵاتی لە میانمار گرتەدەست.

سەرۆک وەزیری نیوزلەندا جاسیندا ئاردێرن بە ڕۆژنامەنووسانی وت " دوای کودەتا سەربازییەکە نیوزلەندا سەرجەم پەیوەندییە سیاسی و سەربازییەکان لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ میانماردا ڕادەگرێت."

لە یەکی مانگی دوودا لە کودەتایەکی سەربازیدا سوپای میانمار کۆتایی بە دیموکراسیەت هێنا لە میانمار و بۆ ماوەی ساڵێک باری نائاسایی لە وڵاتەکەدا ڕاگەیاند، هەورەها ڕابەری وڵاتەکە ئۆنگ سان سوچی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەتی دەستگیرکرد.

سەرۆک وەزیری نیوزلەندا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد " بە توندی سەرکۆنەی ئەوە بکەن کە ئێستا لە میانمار دەیبینین."

وتیشی " دوای چەند ساڵێکی زۆر لە کارکردن بۆ بونیادنانی دیموکراسی لە میانمار، پێم وایە هەموو نیوزلەندییەکان نائومێد بوون لە بینینی ئەوەی کە لەم ڕۆژانەی دواییدا سوپای میانمار کردیان."

وتیشی " پەیامی بەهێزی ئێمە ئەوەیە ئێمە هەرچیەکمان پێبکرێت لێرەوە لە نیوزلەنداوە دەیکەین"

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG