Accessibility links

سەرۆکی ئیسڕائیل ناتانیاهو ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو هەلێکی دیکەی دەستکەوت بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکە، ئەمەش سەرەڕای نزیکبوونەوەی کاتی دادگاییکردنەکەی بە تۆمەتی گەندەڵی.

دوای ئەوەی پەرلەمانی وڵاتەکە ( کنیست ) یاسای دابەشکردنی دەسەڵاتی لەنێوان حیزبی لیکۆد بە ڕابەرایەتی ناتانیاهو و حیزبی شین سپی بە ڕابەرایەتی بێنی گانتز پەسەند کرد، لەنێو 120 پەرلەمانتاردا 72 پەرلەمانتار متمانەیان بەخشیە ناتانیاهو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکە.

سەرۆکی ئیسڕائیل ڕیئۆڤین ڕیڤلین کە سەرپەرشتی دانوستانەکانی نێوان دوو حیزبەکەی دەکرد، بە فەڕمی ناتانیاهوی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەت لە ماوەی 14 ڕۆژدا.

بەپێی ڕێکەوتنەکەی نێوان ناتانیاهو و بێنی گانتزی ڕکابەری، ناتانیاهو بۆ ماوەی 18 مانگ وەکو سەرۆک وەزیری وڵاتەکە دەمێنێتەوە، دواتر دەسەڵات ڕادەستی بێنی گانتز دەکات و ئەو دەبێتە سەرۆک وەزیری وڵاتەکە.

لە سەرەتادا گانتز ڕەتی کردەوە دەسەڵات لەگەڵ ناتانیاهودا دابەش بکات و تۆمەتباری کردبوو، بەڵام مانگی ڕابردوو گانتز لە بڕیارەکەی پاشگەزبۆوە و وتی وڵاتەکە پێویستی بە حکومەتێکی یەکگرتوو هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو زیانە ئابوورییەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەر وڵاتەکە کەوتووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG