Accessibility links

نەتانیاهو فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەلەستینی ڕەت دەکاتەوە


سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو دەڵێت فشارەکانی سەر ئیسڕائیل بۆ ڕازیبوون بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەلەستینی ڕەت دەکاتەوە، ئەمەش دوابەدوای ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژورناڵ کە تێیدا هاتووە دەڵێت ئیسڕائیلی هاوپەیمانی سەرەکی ئەمەریکا دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی پلانەکان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەلەستینی.

نەتانیاهو دوای پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن، وتی " ئیسڕائیل فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ دامەزراندنی نیشتەجێیەکی هەمیشەیی بۆ فەلەستینییەکان ڕەت دەکاتەوە. ئیسڕائیل بەردەوام دەبێت لە دژایەتیکردنی داننانی تاکلایەنانە بە دەوڵەتێکی فەلەستینیدا."

نەتانیاهو وتی دامەزراندنی دەوڵەتێک " خەڵاتێکی گەورە " دەبێت لە نێوەندی هێرشەکانی 7 ی مانگی 10 دا بۆ سەر ئیسڕائیل، کە بووە هۆی هەڵگیرسانی جەنگ لە غەززەدا. وتی ئەو جۆرە بابەتە تەنها لە کاتێکدا دەبێت کە ڕاستەوخۆ گفتوگۆ هەبێت لە نێوان دوو لایەنەکەدا، بەڵام لە ساڵی 2014 وە هیچ گفتوگۆیەک لەوبارەیەوە لە نێوان فەلەستینییەکان و ئیسڕائیلدا ئەنجام نەدراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕۆژنامەی واشنتن پۆست وتی ئەمەریکا لەگەڵ چەند وڵاتێکی عەرەبیدا، بە میسڕ و ئوردن و ئیماڕات و قەتەڕ و سعودیەشەوە، لەسەر پلانێک کاردەکات بۆ ناوچەکە لە دوای جەنگ کە خشتەیەکی کاتیشی تێدا دەبێت بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەلەستینی. ئیسڕائیل لەگەڵ هەندێک لەو وڵاتە عەرەبییانەدا پەیوەندییەکانی ئاساییکردووەتەوە و هەوڵیشی داوە لەگەڵ ئەوانی دیکەشدا پەیوەندییەکانی ئاسایی بکاتەوە.

وەزیرانی باڵای ئیسڕائیل ڕۆژی پێنجشەممە ئەو پەرەسەندنەیان ڕەت کردەوە، وەزیری دارایی ئیسڕائیل بیزالیل سمۆتریچ کە لە کەناری ڕۆژئاوا دەژی وتی دەوڵەتێکی فەلەستینی " مەترسییەک لەسەر بوونی ئیسڕائیل " دروست دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی فەلەستینییەکان وتی " دەوڵەتی فەلەستینی دیاریی یاخود چاکەیەک نیە لە نەتانیاهووە، بەڵکو مافێکە کە لەلایەن یاسای نێودەوڵەتی و بڕیارە یاساییە نێودەوڵەتییەکانەوە سەپێندراوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG