Accessibility links

نەتانیاهو بە داخەوەیە بۆ ئاشکراکردنی کۆبوونەوەکەی وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل لەگەڵ هاوتا لیبیاییەکەیدا


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو
سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو وادەرکەوت کە لۆمەی وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیلی بکات لەسەر ئاشکراکردنی کۆبوونەوە نهێنییەکەی وەزیرەکە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی لیبیادا، کە دواتر بووە هۆی ئەوەی ڕەخنەی توند لە وەزیرەکەی لیبیا بگیردرێت و لە کارەکەی دووربخرێتەوە.

لە 26 ی مانگی هەشتدا ئۆفیسی وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل ئێلی کۆهین کۆبوونەوەکەی وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیلی لەگەڵ هاوتا لیبیاییەکەی نەجلا مەنگوشدا ئاشکرا کرد و وتی لە ماوەی ڕابردوودا لە ئیتاڵیا کۆبوونەتەوە. ڕاگەیاندنەکانی ئیسڕائیلیش دەستبەجێ هەواڵەکەیان بڵاوکردەوە.

هەواڵەکە بووە هۆی کەوتنەوەی خۆپیشاندان لە لیبیا، کە تاوەکو ئێستا دانی نەناوە بە ئیسڕائیلدا و سۆزی دانیشتوانەکەی بۆ فەڵەستینییەکان بەهێزە. هەروەها بووە هۆی ئەوەی سەرۆک وەزیری لیبیا عەبدولحەمید ئەل دبیبە مەنگوش لە کارەکەی دووربخاتەوە.

نەتانیاهو کاتێک سەبارەت بە ئاشکراکردنی کۆبوونەوەکە پرسیاری لێکرا، بە کەناڵی ئانت 1 ی وت " ئەوە سوودی نەبوو، ئێستا ئەوە ڕوون بووەوە."

وتیشی " فەرمانێکم دەرکرد بۆ سەرجەم وەزیرەکان لەسەر ئەوەی ئەو جۆرە کۆبوونەوانە دەبێت پێشوەخت لەگەڵ ئۆفیسەکەمدا باس بکرێن، هەروەها بێگومان ئاشکراکردنی ئەو جۆرە کۆبوونەوانە دەبێت پێشوەخت لەلایەن ئۆفیسەکەمەوە مۆڵەتییان بدرێتێ."

شیکەرەوە سیاسییەکان دەڵێن دبیبە و ڕابەرانی دیکەی لیبیا هەوڵی دروستکردنی پەیوەندییان داوە لەگەڵ ئیسڕائیلدا، لە هیوای ئەوەدا کە ئەمەریکا پشتگیرییان لێبکات لە ململانێکانی ناوخۆی لیبیادا.

لەلای خۆیەوە ئیسڕائیل سوورە لەسەر ئەوەی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ بکات لەگەڵ وڵاتانی عەرەب و موسوڵماندا لە هیوای ئەوەدا کە پەیوەندییەکی تەواو لەگەڵییاندا دروست بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG