Accessibility links

نەتانیاهو دەڵێت لە ' لێواری سەرکەوتنێکی زۆر گەورەدایە ' لە هەڵبژاردنەکانی ئیسڕائیلدا


سەرۆک وەزیری پێشووی ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو
سەرۆک وەزیری پێشووی ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو

سەرۆک وەزیری پێشووی ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو دەڵێت " دەنگێکی زۆری متمانەی " پێدراوە لەلایەن دەنگدەرانەوە و لەسەر لێواری سەرکەوتنێکی زۆر گەورەیە لە هەڵبژاردنەکانی ئیسڕائیلدا.

تاوەکو ئێستا نزیکەی لە سەدا 70 ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە، پارتەکەی نەتانیاهو " لیکود " و هاوپەیمانە ڕاستڕەوەکانی دیکەی لەسەر ئاڕاستەی بردنەوەی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانن، ئەمەش پێنجەمین هەڵبژاردنی ئیسڕائیلە لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا.

نەتانیاهو بە زەردەخەنەوە لە بارەگای هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی پارتی لیکود بە لایەنگرانی وت " لەسەر لێواری سەرکەوتنێکی زۆر گەورەداین."

هاوپەیمانێتییەکەی نەتانیاهو لەگەڵ ئیتامار بێن گڤیری ڕاستڕەودا کە خەریکە دەبێتە سێیەمین گەورەترین پارتی سیاسیی لە ئیسڕائیلدا، فەڵەستینییەکان و هەندێک لە هاوپەیمانانی ئیسڕائیلییان نیگەران کردووە، بە ئەمەریکاشەوە.

نەتانیاهو بەڵێنیدا " حکومەتێکی جێگیر و نیشتیمانی پێکبهێنێت." لایەنگرانیشی هاوارییان دەکرد " بیبی، پاشای ئیسڕائیل."

نەتانیاهو کە لە ساڵی 2020 دا وەکو سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل پەیوەندییە دیبلۆماتییەکانی لەگەڵ ئیماڕات و بەحرەیندا ئاساییکردەوە، وتی حکومەتەکەی بەرپرسانە ڕەفتار دەکات و خۆی بەدووردەگرێت لە " سەرکێشی ناپێویست و بازنەی ئاشتی فراوانتر دەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG