سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو وتی دەستپێکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی لە سەدا 20 لەلایەن ئێرانەوە ئامانج لێی پەرەپێدانی چەکی ناوەکییە و ئیسڕائیل هەرگیز ڕێگە بە تاران نادات پەرە بەو جۆرە چەکە بدات.
ناتانیاهو لە بەیاننامەیەکدا وتی هیچ شیکردنەوەیەک بۆ بڕیارەکەی تاران سەبارەت بە پیتاندنەکە بوونی نیە جگە لەوەی هەوڵێکە بۆ " بەردەوام بوون لە جێبەجێکردنی نیازەکەی بۆ پەرەپێدانی چەکی ناوەکیی."
وتیشی " ئیسڕائیل هەرگیز ڕێگە بە ئێران نادات چەکی ناوەکی بەرهەم بهێنێت."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز