Accessibility links

نەتانیاهو ئێران بە بەرپرس دەزانێت لە هێرشەکەی سەر کەشتیە ئیسڕائیلیەکە و بەڵێنی وەڵامدانەوە دەدات


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو هۆشیاریدا لەوەی وڵاتەکەی " لە سەرانسەری ناوچەکەدا لە ئێران دەدات "، ئەمەش دوای ئەوەی تارانی تۆمەتبار کرد بەوەی بەرپرس بووە لە تەقینەوەکەی سەر کەشتیە ئیسڕائیلیەکە لە کەنداوی عومان.

نەتانیاهو وتی " ڕوون و ئاشکرایە ئەمە کاری ئێرانە، ئێران دوژمنی گەورەی ئیسڕائیلە و لە سەرانسەری ناوچەکەدا لێیدەدەین."

کۆمەڵەی " دریاد گلۆباڵ " کە بنکەکەی لە لەندەنی پایتەختی بەڕیتانیایە و پەیوەستە بە ئاسایشی دەریاییەوە وتی هەفتەی ڕابردوو کەشتیە ئیسڕائیلیەکە " ئێم هیلیۆس ڕای " کە باری ئوتومبێلی پێىووە وادیاربووە لە دەمامی سعودیەوە بەرەو سینگاپوور بەڕێکەوێت، بەڵام لە باکووری ڕۆژئاوای کەنداوی عومان تەقینەوەیەک تیایدا ڕوویداوە.

کەنداوی عومان دەکەوێتە نێوان ئێران و عومانەوە لەبەردەم دەرچەی تەنگەی ستراتیژی هورمزدا کە بەشێکی زۆری نەوتی جیهان پیایدا تێپەڕ دەبن، هەروەها کەشتیەکانی سەر بە هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکاش بە هەمان شێوە هاتوچۆی پیادا دەکەن.

نەتانیاهو وتی " لەوە گرنگتر، ئێران ناتوانێت ببێتە خاوەنی چەکی ناوەکی، بە ڕێکەوتن و بەبێ ڕێکەوتنیشەوە، ئەوەم بە هاوڕێکەم سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن وتووە."

لەلای خۆیەوە ڕۆژی شەممە وەزیری بەرگری ئیسڕائیل بێنی گانتز وتی پێدەچێت ئێران بەرپرس بێت لە تەقینەوەکەی سەر کەشتیەکە، ئەوەش وەکو بەشێک لە زیادکردنی فشارەکانی ئێران لەپێناو دووبارە ئەنجامدانی گفتوگۆ لەسەر ڕێکەوتنە ناوەکییەکە و باشکردنی مەرجەکانی لەگەڵ واشنتندا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG