نۆ ساڵان پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌دام حسێن-یان له سه‌ر کار لادا و ته‌نیا چه‌ند مانگ پاش ده‌رچونی دوا سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له عێراق، ئه‌و وڵاته نیزیکه له شکست هێنان. ئه‌مه‌ش به پێ شێکردنه‌وه‌ی وتارێکی نێد پارکر له ژێر ناونیشانی،" ئه‌و عێراقه‌ی به جێ‌مان هێشت." ئه‌م وتاره له گۆڤاری Foreign Policy بڵاو کراوه‌ته‌وه.
پارکر له گفتوگۆی له گه‌ڵ مۆعته‌به‌ر شێروانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باس ده‌کات که چۆن بو گه‌یشته ئه‌م ئاکامه و ده‌ڵێت حکومه‌ت شکستی هێناوه له دابێنکردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌کیه‌کان بۆ زۆربه‌ی عێراقیه‌کان جا چ دابێنکردنی کاره‌با بێت له کاتی هاویناندا یان دابێنکردنی ئاوی پاک و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی چاک بێت. ئه‌و ده‌شڵێت بێ‌کاری له ناو گه‌نجه‌کاندا له سه‌تا 30 تا 40 و توندوتیژی هێشتاش به شێکی گه‌وره‌یه له ژیانی خه‌ڵکه‌که و ئه‌مانه هه‌رهه‌مویان من ده‌گه‌یننه سه‌ر ئه‌م باوه‌ره که ئه‌م وڵاته زۆر دورنیه له ناسه‌قامگیری زیاتر.
ئه‌و ده‌ڵێت هه‌ر چه‌نده ده‌ستور هه‌یه و یاسا داندراوه‌ن، که‌س باوه‌ری به یاساکان نیه. باوه‌ریان به پارتیه‌کان و که‌سایه‌تییه‌کان هه‌یه که ڕێبه‌رایه‌تی یان ده‌که‌ن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانن ڕێکبکه‌و‌ن وڵاتیان به‌ره‌و چ ئاراسته‌یه‌ک بڕوات ئه‌وه‌ش ڕێگه‌ی شکست هێنان خۆش ده‌کات. نێد پارکر که ئێستا له به‌شی ڕاگه‌یاندنی ئێدوارد ئار. مۆرۆ له ئه‌نجومه‌نی پێوه‌ندییه ده‌روه‌ییه‌کان کار ده‌کات له ساڵانی 2007 تا 2012 ڕۆژنامه‌وان(به‌رپرسی بیرۆی ڕۆژنامه‌ی لۆس ئانجلس بوو له به‌غدا) بوو له به‌غدا پایته‌ختی عێراق ده‌ڵێت زۆربه‌ی عێراقییه‌کان وڵاتێکی سه‌قامگیریان ده‌وێت که تێدا هه‌ست بکه‌ن له لایه‌ن حکومه‌ته‌که‌یان پاراستراو‌ن، ده‌رفه‌تی ڕه‌وایان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له بواری کارداریدا سه‌رکه‌و‌ن و گه‌نده‌ڵی نابێته کۆسپ له به‌ر ڕێگایان، ترسیان نه‌بێت په‌لامار بدرێن جاچ له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵانی تێرۆریستی بێت یانیش لایه‌نی گه‌نده‌ڵ له ناو حکومه‌ت.
نێد پارکر ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ڕێبه‌رانی سیاسی عێراق و ده‌ستهه‌ڵاتداران ڕیگایه‌ک نه‌دۆزنه‌وه بۆ به‌شکردنی ده‌ستهه‌ڵات و نه‌توانه‌ن ڕێککه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی ببستن که به پێ عێراقییه‌کان پێکه‌وه بژین، وڵات به‌رۆ بێ سه‌رۆبه‌ری ده‌روات و ئه‌وه‌ش مه‌ترسیه له‌سه‌ر عێراق. ئه‌و ده‌ڵێت تاکه ڕێگا بۆ نه‌ڕۆیشتن به‌م ئاڕاسته‌یه دا ئه‌وه‌یه ڕێبه‌رانی لایه‌نه جیاوازه‌کان ڕێگایه‌ک بدۆزنه‌وه بۆ پێکهێنانی سیسته‌مێک که مافی هه‌مو تاکێک بپارێزێت، یاسا تیدا سه‌روه‌ر بێت، دادوه‌رییه‌کی ڕه‌وا و به‌پرسیاری هه‌بێت. شه‌فافییه‌ت له حکومه‌ت داهه‌بێت و هه‌روه‌ها پڕۆسه‌یه‌ک بۆ ئاشتبونه‌وه ده‌ستپێبکرێت.
ئه‌و ده‌ڵێت ده‌بێت ڕێنه‌مایی ڕوون‌و ئاشکراش سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی فێدرالیزم بۆ عێراق هه‌بێت، ئه‌گینا عێراق به‌ره‌و ئاڵۆزی و بێ سه‌رۆ به‌ری ده‌ڕوات.