Accessibility links

ناتۆ: جموجۆڵی هێزەکانی ڕووسیا بە تەنها پشتڕاستکردنەوەی کشانەوەی ئەو هێزانە نیە


سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ
سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ

سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ دووبارە داوای لە ڕووسیا کرد بیسەلمێنێت کە هێزەکانی دەکشێنێتەوە، وتی سەرباز و تانکەکان زۆر جار دەجوڵێن.

ستۆڵتنبێرگ پێش کۆبوونەوەکەی وەزیرانی بەرگری هاوپەیمانێتی ناتۆ لە بڕۆکسل بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هێشتا دەبێت بزانین ڕووسیا دەکشێتەوە یاخود نا، ئەوەی دەیبینین ئەوەیە ژمارەی هێزەکانیان زیادکردووە، هێزی زیاتریش بەڕێوەن."

وتیشی " ئەگەر بەڕاستی دەست بکەن بە کشانەوەی هێزەکان، ئەوە شتێک دەبێت ئێمە پێشوازی لێدەکەین، ئەوان هەمیشە هێزەکانیان جوڵاندووە، تەنها بینینی جموجۆڵی سەرباز و تانکەکان پشتڕاستکردنەوەی کشانەوەی ئەو هێزانە نیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG