Accessibility links

هاوپەیمانێتی ناتۆ هەوڵدەدات خۆی بەدووربگرێت لە ڕوودانی ململانێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ
سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ

سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ دەڵێت ناتۆ هەوڵ دەدات خۆی بەدووربگرێت لە پێکدادان لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، بۆیە پشتیوانی لە هەوڵە سیاسییەکانی ئەڵمانیا دەکات بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان لەسەر سەرچاوەکانی وزە لە دەریاکەدا.

ستۆڵتنبێرگ بە ڕۆیتەرزی وت ناتۆ تاوتوێی ڕێوشوێنەکانی خۆبەدوورگرتن لە پێکدادان و بەریەککەوتن دەکات تاوەکو ڕێگە بگرێت لە ڕوودانی ڕووداوی دەریایی لەو ناوچەیەدا کە گرژییەکی زۆری تێدایە. بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی لەسەر ئەو ڕێوشوینانە نەدا.

لەدوای چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ وەزیرانی بەرگری وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا وتی " هەوڵدەدەین پەرە بەو شێوازانە بدەین لەڕێیانەوە بتوانین خۆمان بەدووربگرین لە ڕوودانی ڕووداوی سادە، کۆمەڵێک ڕێوشوێنن بۆ ڕێگریکردن لە بەریەککەوتن."

وتیشی " کەشتیەکی زۆری لێیە و کەلوپەلی سەربازی لە ناوچەکەدا زۆر سنووردارە، ئەمە بۆ خۆی یەکێکە لە هۆکاری نیگەرانیەکانمان."

تورکیا و یۆنان کە هەردووکیان ئەندامن لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا، ناکۆکیان هەیە لەسەر یەدەگی گازی سروشتی لە کەناراوەکانی قوبرس و سنووری ئاوی نێوانیان.

فەڕەنسا و یۆنان و ئیتاڵیا و قوبرس پـێکەوە مانۆڕی لەشکری لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ئەنجام دەدەن و تورکیا بڕیاری داوە لە هەمان ناوچە مانۆڕی لەشکری خۆی ئەنجام بدات.

دەکرێت " ڕێگریکردن لە ڕووداوی بەریەککەوتن " مانای ئەوە بێت پەیوەندییەک دابمەزرێندرێت لە نێوان ئەو سوپایانەی کە لەو ناوچەیەدا بوونیان هەیە، وەکو ئەوەی ئەمەریکا و ڕوسیا کردوویانە لە سوریا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG