Accessibility links

پـۆلیس 45 خۆپـیشـانده‌ر له‌ شیکاگۆ ده‌سـتگیرده‌که‌ن


پـۆلیس له‌ شاری شیکاگۆ به‌ لای که‌م 45 خۆپێشانده‌ریان ده‌ستگیرکردووه‌ پاش پێکدادان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستاندا له‌ ده‌ره‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ناتۆ.

هه‌زاران له‌ خۆپێشانده‌رانی دژ به‌ شه‌ڕ له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ خۆپێشاندانێکی ئاشتیانه‌دا به‌شداریـیان کرد، به‌ڵام پاش نیوه‌ڕۆ هه‌ندێ له‌ خۆپێشانده‌ران هه‌وڵیان دا له‌ به‌زاندنی هێڵی پۆلیس که‌ بۆ رێگاگرتن و دوور خستنه‌وه‌یان له‌ ناوه‌ندی شوێنی کۆبوونه‌وه‌که‌ دانرابوون که‌ له‌وێدا 50 له‌ ڕێبه‌ران و شاندی وڵاتان کۆبووبوونه‌وه‌‌.

پـۆلیس به‌ جل‌وبه‌رگی دژه‌ ئاژاوه‌گێڕ تێڵایان به‌کارهێنا له‌ دژ به‌ خۆپێشانده‌ران پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین له‌ خۆپێشانده‌ران بتڵ و شتی تریان به‌ره‌و پـۆلیسه‌کان هاویشت. کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ده‌ڵێن له‌ پێکدادانه‌کاندا چوار پۆلیس به‌ سووکی برینداربوون.

خۆپیشاندانه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ پاش چه‌ندین خۆپیشاندانی بچوکتر بوون‌ که‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ شێوه‌یه‌کی ئاشـتیـیانه‌ سـازکران.

له‌ پێشدا له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ پۆلیس وتی دوو پیاو به‌ تاوانی بۆمب دروستکردن و به‌کارهێنانی له‌ ده‌می کۆبوونه‌وه‌کانی ناتۆدا ده‌ستگیر کراون.

XS
SM
MD
LG