به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوونی له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی هاوپه‌یمانی ناتۆ، براک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گه‌یشتووه‌ته ' لیشبۆن' ی پایته‌ختی پرتوگال، پێشبینی ده‌کرێت ئه‌فغانستان ببێته سه‌رتۆپی کارنامه‌ی کۆبوونه‌وه‌که.
هاوکات چاوهڕواندهکرێت 28 ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی له‌شکری ناتۆ وتووێژ له‌سه‌ر ئاینده‌ی هه‌و‌ڵی له‌شکری ناتۆ له‌و وڵاته‌ی باشوری ئاسیادا بکه‌ن، هه‌روه‌ها سپاردنی ئه‌رکی ئاسایشی به هێزه‌کانی ئه‌فغانی هه‌تا ساڵی 2014.
پێشبینیش ده‌کرێت سه‌رۆک ئۆباما پلانێکی 4 ساڵی بۆ کشانه‌وه‌ی 130 هه‌زار سه‌ربازی هاوپه‌یمانی ناتۆ له ئه‌فغانستان دیاری بکات، ئه‌وه‌ی بڕیاره له ساڵی داهاتووه‌وه ده‌ستپێبکات و به قۆناغ کۆنتڕۆڵی ئاسایشی وڵات بده‌نه ده‌ستی هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانی.
له‌و باره‌یه‌وه، جێف مۆرێڵ ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا دوێنێ روونیکرده‌وه واده‌کانی کشانه‌وه ده‌شێت بگۆڕدرێن و نه‌رمی تیایاندا نیشـان بدرێت. هاوکات ناوبراو ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی دا که پلانی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کان له ئه‌فغانستان داوای گواستنه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی ئه‌رکی ئاسایشی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا کۆتایی ساڵی 2014 کۆتایی به‌و کاره بهێنرێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه. پێشبینی ده‌کرێت هێزه‌کانی ناتۆ دوای کشانه‌وه‌یان له ئه‌فغانستان بۆ ماوه‌یه‌ک به‌رده‌وام بن له کاره‌کانی مه‌شق و راهێنانپێکردن و هه‌روه‌ها ئه‌رکی مرۆیی له وڵاته‌دا.
له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی دوو رۆژی هاوپه‌یمانی ناتۆ له شاری لیشبۆن، چاوهڕواندهکرێت رابه‌رانی ناتۆ بیرۆکه‌یه‌کی ستراتیژی نوێ بۆ هاوپه‌یمانی ناوبراو ئاشکرا بکه‌ن له‌وانه پیاده‌کردنی سیستمی به‌هێزتری به‌رگری له دژی هێڕشکردنه سه‌ر تۆڕه‌کانی ئنته‌رنێت و هه‌روه‌ها له دژی موشه‌کی بالیستی.