کاربه‌ده‌ستان له زیاتر له 50 وڵاتی جیهانه‌وه له شاری شیکاگۆ له‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌دا ده‌ست ده‌که‌ن به کۆبوونه‌وه دوو ڕۆژیه لوتکه‌ییه‌که‌ی ناتۆ بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌نددار به ئایندهی هاوپه‌یمانێتی ناتۆوه.
واش چاوهڕواندهکرێت دۆسێی ئه‌فغانستان باڵ بکێشێت به‌سه‌ر کارنامه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه‌دا که له لایه‌ن براک ئۆبام سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه میوانداری ده‌کرێت.
هاوپه‌یمانێتی ناتۆ به‌رنامه‌ی هه‌یه قۆناغ به قۆناغ کۆنترۆڵکردنی ئاسایشی بداته‌وه ده‌ست هێزه‌کانی ئه‌فغانی و هه‌روه‌هاش زه‌مینه ڕه‌خساندن بۆ کشاندنه‌وه‌ی نزیکه‌ی 130 هه‌زار سه‌رباز تا ساڵی 2014.
ئاندرێس ڕاسموسن، سه‌رۆکی هاوپه‌یمانێتی ناتۆ پێشتر گوتوویه‌تی پاکستان ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه له پلانه‌کاندا و ئاسف عه‌لی زارداری سه‌رۆکی پاکستانیشی بانگهێشتی ئه‌م کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه کردووه.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا پاکستان قایل بوو به سه‌رله‌نوێ کردنه‌وه‌ی ڕیگه‌یه‌کی سه‌ره‌کی دابینکردنی که‌ره‌سته و که‌لوپه‌لی پێویست بۆ ناتۆ له ئه‌فغانستاندا.
باری ئاسایشی له شیکاگۆ به توندی گیراوه و وا جاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه هه‌زاران که‌س خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی بکه‌ن.
سێ خۆپیشانده‌ر به‌ر له ده‌ستپێکی کۆبوونه‌وه‌کان گیراون و به تاوانی تێرۆریزم گوناهبار کراون به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌یان پێبووه.