Accessibility links

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی لە ئەرکێکی گەورەتری مەشق دەکات لە عێراق


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی لە ئەرکێکی گەورەتری مەشق و ڕاوێژێکی زیاتر لە عێراق دەکات ئەوەش دوای سێ ساڵ لە شەڕی دژ بە ڕێکخراوی داعش، ئەوەش وەکو وەڵامدانەوەی داواکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ ناتۆ بۆ زیادکردنی هەوڵەکان دژی تیرۆریستان.

ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەداوە مانگی ڕابردوو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەیمس ماتیس نامەیەکی ناردووە بۆ ناتۆ تیایدا داوای لە ناتۆ کردووە نوێنەرایەتییەکی فەڕمی بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری پێک بهێنن لە چوارچێوەی فشارەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ سەر ناتۆ تاوەکو هەوڵێکی زیاتر بدەن دژی تیرۆریستان.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سکرتێری گشتی ناتۆ یەنس ستٶلتنبێرگ وتی " پێویستە ئاشتی دەستەبەر بکەین." وتیشی پێشبینی ئەوە دەکات وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لە ناتۆدا پلانی ئەرکێکی ڕاهینان دابڕێژن لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا لە بڕۆکسل و لە مانگی حەوتدا بڕیاری کۆتایی لەسەر بدەن.

وتیشی " زۆر گرنگە دوای ئەرکە سەربازییەکان ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتەکە بەرقەرار ببێت." جێی ئاماژەیە ستۆڵتنبێرگ پەیوەندییەکی باشی هەیە لەگەڵ سەرۆک ترامپ.

ستۆڵتنبێرگ لەمیانەی کۆنگرەیەکی ئاسایشدا لە شاری میونخی ئەڵمانیا لەم هەفتەیدا چاوی بە سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر عەبادی دەکەوێت. هەروەها ڕەتی کردەوە باس لە ژمارەی سەربازەکان بکات لە عێراقدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG