Accessibility links

سکرتێری گشتی ناتۆ جەخت دەکاتەوە لە گرنگی هاوبەشەکانی لە ناوچەی ئیندۆ پاسێفیکدا


سەرۆک وەزیری ژاپۆن فومیۆ کیشیدا و سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ
سەرۆک وەزیری ژاپۆن فومیۆ کیشیدا و سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ

سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ ڕۆژی چوارشەممە جەختی لە گرنگی کارکردنی ناتۆ کردەوە لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشەکانیدا لە ناوچەی ئیندۆ پاسێفیک، وتی ئەوروپا نەیتوانیوە ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا پشتگوێ بخات چونکە گرێدراوی بە ئاسایشی جیهانەوە.

ستۆڵتنبێرگ لە زانکۆی کیۆی ژاپۆن وتی " کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانماندا لە سەرانسەری جیهان، بە تایبەتی لە ناوچەی ئیندۆ پاسێفیک، بەشێکە لە وەڵامێک بۆ جیهانێکی مەترسیدارتر و پێشبینینەکراوتر."

وتی " جەنگەکەی ناو ئۆکرانیا ئەوە دەردەخات کە ئاسایش چەندێک بەیەکەوە گرێدراوە. دەریدەخات کە ئەوەی لە ئەوروپا ڕوودەدات لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەرەنجامی هەیە، ئەوەشی لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ڕوودەدات گرنگی هەیە بۆ ئەوروپا. بیرۆکەی ئەوەی چین گرنگ نیە بۆ ناتۆ سوودی نیە."

ستۆڵتنبێرگ لە سەردانێکیدا بۆ ژاپۆن ئەم لێدوانانەیدا، لە ژاپۆن بەڵێنیدا پەیوەندییەکانی ناتۆ لەگەڵ ژاپۆندا پتەوتر بکات بۆ ئاڕاستەکردنی زیادبوونی گرژییە ئاسایشییەکان لە ناوچەکەدا کە بەهۆی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا و زیادبوونی هاریکارییە سەربازییەکانی لەگەڵ چیندا دروست بووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG