Accessibility links

سەرۆک ترامپ ڕۆبەرت ئۆبرایەن بۆ پـۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەستنیشان دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی دەستنیشانکرد بۆ پـڕکردنەوەی شوێنی جۆن بۆڵتن، ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لە پـۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی نەما.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر تویتەرەکەی هەواڵەکەی ڕاگەیاند و نووسی" بە خۆشحاڵیـیەوە ڕایدەگەیەنم ڕۆبەرت سی. ئۆبرایەن کە لە ئێستادا وەک نێردراوی تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ کاروباری بەبارمتەگیراوەکان لە وەزارەتی دەرەوە زۆر سەرکەوتووانە کاردەکات، وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ناودێری دەکەم. لە مێژەوە زۆر کارم لەگەڵ ڕۆبەرت کردووە. دڵنیام لەوەی کارێکی زۆرباش ئەنجام دەدات."

جێی ئاماژەیە سێشەممەی ڕابردوو سەرۆک ترامپ گوتی داوای لە جۆن بۆڵتن کردووە دەست لە کارەکەی بکێشێتەوە، بەڵام بۆڵتن لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە ئەوەی ڕەتکردەوە و گوتی خۆی داوای کردبوو دەستبەرداری پـۆستەکەی ببێت.

XS
SM
MD
LG