سەرۆکی جیاخوازی هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ وتی هێزەکانی ئازەربایجان چەند کیلۆمەترێک دوورن لە شاری شوشەوە کە شارێکی ستراتیژییە و دەکەوێتە سەر ڕێگایەک کە ناگۆرنۆ کاراباخ بە ئەرمینیاوە دەبەستێتەوە.
سەرۆکی جیاخوازەکانی هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ ئاراییک هاروتیونیان لە گرتە ڤیدیۆیەکدا وتی " دوژمن چەند کیلۆمەترێک لە شوشەوە دوورە، نزیکەی پێنج کیلۆمەتر." ئاماژەشی بەوەدا " ئامانجی سەرەکی دوژمن کۆنتڕۆڵکردنی شوشەیە و دواتر کۆنتڕۆڵکردنی ئیرتساخە."
شوشە نزیکەی 15 کیلۆمەتر لە ستیباناکیرتەوە دوورە کە شارێکی سەرەکییە لەو ناوچە شاخاوییەدا، هەروەها دەکەوێتە سەر ڕێگایەک کە هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ بە ئەرمینیاوە دەبەستێتەوە.
سەرچاوە/ فرانس پرێس