هێزەکانی ئاسایشی میانمار لە شەڕ و پێکدادانێک لە گەڵ نەیارانی لەشکری جونتا لە شارێکی ناوەندی ولاتدا لانی کەم ٢٥ کەسیان کوشت وەک دانیشتوویەک و دەزگایەکی راگەیاندنی میانمار یەکشەممە ڕایان گەیاند.
گوتەبێژێکی لەشکری وەلامی داوای لێدوان لە سەر ئەو توند و تیژییە نەدایەوە کە لە ٣٠٠ کیلومەتری باکووری ولات روویدا.
دەزگای راگەیاندنی حکومەتی گوتی، "چەکدارانی تێرۆریست" بۆسەیان بۆ ئەو هێزەکانی ئاسایش دانابۆوە کە پاسەوانیان دەدا و لە ئاکامدا یەک لە ئەو پاسەوانانە کوژرا و شەشیان برینداربوون. هەروەها گوتی هێرشبەران لە بەرامبەر هەڵمەتی هێزەکانی ئاسایش خۆیان نەگرت و پاشەکشەیان کرد.
یەکێک لە دانیشتوان، کە نەیویست لە ترسی تۆڵەئەستاندنەوە ناوی خۆی بهێنێت گوتی رۆژی هەینی چوار کامیۆنی لەشکری سەربازانیان لە گوندی "دێپەیین" دابەزاند.
گەنجانی "هێزی بەرگری خەڵک" کە بۆ بەرەنگاری کردن لە گەڵ لەشکری وڵات دامەزراوە، سەنگەریان گرت بۆ ئەوەی لە بەرامبەر سەربازانی حکومەتی دا رابوەستن. بەڵام ئەو گەنجانە نەک چەکی راستەقینە بەڵکوو کەرەستەی دەستکردی)پاچ، شەنە، بیور)یان پێ بوو و لە ژێر "ئاگری قورس" لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە پاشەکشەیان پێکرا.
بە پێی قسەکانیدانیشتووەکە، کە بە تەلەفۆن ئەو ڕاپۆرتەی دا، دوای ئەو شەڕە لانی کەم ٢٥ تەرمیان کۆکردۆتەوە.
هێزی بەرگری خەڵکی دێپەیین لە سەر لاپەڕی فەیسبووک گوتی کە ١٨ کەس لە ئەندامەکانیان کوژراون و ١١ کەسیان بریندار بوونە.