گه‌وره کاربه‌ده‌ستی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌ردانی تاران ده‌کات به مه‌به‌ستی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی‌دا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ئێران.
چاو‌دێر له‌و بڕوایه‌دان ئه‌م سه‌ردانه شیانه‌کانی هاتنه ئارای به‌ره‌وپێشچونی زیادکردووه له قه‌یرانی ناو‌کی ئێران‌دا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا.
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان موسته‌فا مه‌عروفی ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دا نییه ئه‌م هه‌نگاوه ناکرێت وه‌ک کرانه‌وه‌یه‌ک ناودێربکرێت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه چونکه وه‌ک ده‌ڵێت سه‌ردانی سه‌رۆکی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی هیچ شتێک له‌و ڕاستیه ناگۆڕێت که تاران ته‌نها درێژه‌پێدانی وتووێژه‌کان ده‌خوازێت.
به‌ڕێز مه‌عروفی ده‌شڵێت ئێران ده‌خوازێت ببێته خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی تا درێژه به ته‌مه‌نی خۆی بدات و هه‌میشه‌ش تاران له هه‌وڵی هێنانه ئارای قه‌یرانی نوێدایه و قه‌یرانه‌کانیشی به دروستکردنی قه‌یرانی نوێ چاره‌سه‌ر ده‌کات.
به‌لێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان موسته‌فا مه‌عروفی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:53 خوله‌که.