Accessibility links

ڕاپۆرتەکەی مۆلەر سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکانی لەسەر دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا کورتەیەکی ئاشکرا کرا


ڕاپۆرتەکەی لێکۆڵەرەوەی تایبەت ڕۆبەرت مۆلەر سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکانی لە دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 ی ئەمەریکادا کورتەیەکی ئاشکرا کرا و وەزیری داد پوختەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی نارد بۆ کۆنگرێس و دەزگاکانی ڕاگەیاندن.

لە ڕاپۆرتەکەی لێکۆڵەرەوەی تایبەت ڕۆبەرت مۆلەر سەبارەت بە دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 ی ئەمەریکادا هاتووە دەڵێت هیچ بەڵگەیەک نیە هیچ بەرپرسێکی کەمپینەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ لەگەڵ ڕوسیادا کاری کردبێت.

وەزیری دادی ئەمەریکا ویلیام باڕ پوختەی ئەنجامی ڕاپۆرتەکەی مۆلەری نارد بۆ ڕابەرانی کۆنگرێس و دەزگاکانی ڕاگەیاندن. مۆلەر ڕۆژی هەینی دوای دوو ساڵ لە لێکۆڵینەوە لە دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا، کۆتایی بە لێکۆڵینەوەکان هێنا و ڕاپۆرتەکەی ڕادەستی وەزیری داد کرد.

وەزیری دادی ئەمریکا وتی " سەرەڕای ئەوەی ئەم ڕاپۆرتە دەریدەخات سەرۆک بەشدار نەبووە لە تاوانێکدا بەڵکو بێتاوانیشی دەکات."

وتەبێژی کۆشکی سپی سارە ساندەرز وتی ئەوەی وەزارەتی داد پێی گەیشتووە سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکانی دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 دا " بەتەواوەتی سەرۆکی ئەمەریکا بێتاوان دەردەخات."

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پێشوازیی لە ئەنجامی ڕاپۆرتەکەی لێکۆڵەرەوەی تایبەت ڕۆبەرت موڵەر کرد و لە یەکەمین لێدوانیدا لەسەر بابەتەکە وتی " هیچ بەریەککەوتنێک و هیچ بەربەست خستنەبەردەم داد نەبووە و بەتەواوەتی بێتاوانی من دەرکەوت."

مۆلەریش وتی بڕیاردان لەسەر بوونی ئەنجامدانی تاوان بەجێ دەهێڵێت بۆ وەزیری داد.

سەرۆک ترامپ چەند جارێک ڕەتی کردبۆوە هیچ بەریەککەوتنێک نەبووە لەگەڵ ڕوسیادا، هەروەها ڕوسیاش ڕەتی کردەوە دەستی وەردابێتە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە.

مۆلەر لەمیانەی لێکۆڵینەوەکانیدا 34 کەس و سێ کۆمپانیای تۆمەتبار کرد و سزای زیندانیکردنی بۆ هەندێک لە یاریدەدەرەکانی پێشووی سەرۆک ترامپ دەرچووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG